نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراق. هاوشێوه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له ڕاپۆرته‌که‌ی ی‌و ئێندا ئاماژه به هه‌بوونی به‌ره‌وپێشچوون کراوه له مه‌سه‌له‌ی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتاش کاری زۆر ماوه بکرێت بۆ جێگیرکردنی پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرتانه له ده‌مێکدان که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌روادێ و داواکان بۆ نه‌مانی سه‌رکوتکردن و پاراستن و ڕێزگرتن له مافه‌کانی تاکه که‌س زیاد ده‌بن.
له ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت له پاش چه‌ندان ساڵی شه‌ڕ و توندوتیژی بۆ گواستنه‌وه ڕووه‌و ئاشتی و دیموکراسی، به‌ڵام هێشتاش پێویسته حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش هه‌وڵ و تواناییه‌کانی خۆیان زیاتر بکه‌ن بۆ پاراستن و به‌رز ڕاگرتنی مافه‌کان.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مساڵیدا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌خت له ژماره‌یه‌ک که‌م و کوڕی ده‌کاته‌وه که بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی زۆر و قوڵیش که پێویستییان به چاره‌سه‌رکردنی ده‌سبه‌جێیی هه‌یه، له‌وانه که‌می ڕێزگرتن له ئازادیه‌کانی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕین و هه‌روه‌هاش پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان. ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به که‌م و کوڕیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش کراوه له نێوه‌ند و له هه‌رێمیشدا.
له نێوه‌ند و له هه‌رێمیش وه‌ک له ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه خه‌ڵک ده‌گیرێن و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له گرتووخانه‌کاندا ده‌هێڵرێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی تاوان بکرێنه‌وه و له زۆر باریشدا که گوناهبار ده‌کرێن به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ری داکۆکیکار دادگایی ده‌کرێن.
پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به گیراو و زیندانیان ده‌کرێت و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیش ده‌درێن. هه‌ر بۆیه‌شه له ڕاپۆرته‌که‌دا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی نێوه‌ند و هه‌رێمیش کراوه ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کییان هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌ک بێت تیایدا یاسا سه‌روه‌ر بێت.
هاوکاتی بڵاوکردنه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی یوئێن (مارتن کۆبله‌ر) نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق گوتوویه‌تی { هه‌رگیز دیموکراسی نایه‌ته ئاراوه ئه‌گه‌ر بێتوو ڕێز بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دانه‌نرێت}.
موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی ، وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراق به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت هاوڕایه له‌گه‌ڵ ڕایه‌که‌ی به‌ڕێز کۆبله‌ردا.
وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراق ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک هه‌رچ سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وا پشت به ماف و ئازادیه‌کانی تاکه که‌س نه‌به‌ستێت ئه‌وا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دوور ده‌بێت له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی دیموکراتیدا یه‌کبگرێته‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لسودانی ده‌شڵێت له عێراق، سه‌ختی زۆر ماون له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی مافه‌کانی مرۆڤدا و هێشتاش ئه‌م وڵاته له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه له دیکتاتۆریه‌وه بۆ دیموکراسی و ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش له ڕه‌وشێکی ئاسایی و گونجاو‌دا نییه، به‌ڵکو له ژینگه‌یه‌کدایه که هێرشه تێرۆرکاریه‌کان به‌رده‌وامن به مه‌به‌ستی شکست پێهێنانی ئه‌م پرۆسه دیموکراسیه‌ی له عێراق ده‌ستیپێکردووه.
وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراق ده‌ڵێت بێ له هه‌موو ئه‌وانه ، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی هه‌یه له کاروباری ناوخۆی عێراقدا له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری و سیاسیه‌وه و هۆکارێکیشه بۆ تێکدانی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ.
موحه‌مه‌د شییاع ئه‌لسودانی ده‌شڵێت با ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌ها لێکنه‌درێته‌وه که ده‌خوازێت لۆمه‌ی که‌م و کوڕیه‌کان له ئه‌ستۆی لایه‌نی تر بنێت ، به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌رکاتێک سه‌قامگیری ئاسایشی له عێراقدا و جێگیری سیاسی له وڵاته‌که‌دا چه‌سپا ئه‌وکات ده‌توانرێت کاری ته‌واو و گونجاو له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ بکرێت و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیش له عێراقدا هه‌میشه به دوای ئه‌وه‌وه‌یه که عێراق ئارام نه‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌لسودانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی تری خراپی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراقدا که‌می هۆشیاریه له ناو دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تدا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پاراستن و ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری یاسا به هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کی و گرنگ داده‌نێت بۆ باشتر کردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ.
خالید شوانی ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت بۆ هه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا له عێراق پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێت و وه‌ک چۆن نابێت لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری دادگادا بکه‌ن ، ئاوه‌هاش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نابێت ده‌ست بخاته کاروباری سیاسی وڵاته‌که، و ده‌بێت ببێته جێی متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
به‌ڕێز شوانی له‌و بڕوایه‌شدایه بۆ هه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا له عێراقدا پێویسته ڕیفۆرمی سیسته‌می دادوه‌ری بکرێت.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش وه‌ک سه‌رگوڵ ڕه‌زا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت که‌مته‌رخه‌میه‌کی زۆر هه‌یه له هه‌رێمه‌که‌دا بۆ پاراستن و ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ.
زۆرێک له چاودێران باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کرێن به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ به به‌رنامه‌ن نه‌ک له نه‌بوونی هوشیاری و نه‌زانیه‌وه بێت.
سه‌رگوڵ ڕه‌زا هاوڕایه و گله‌ییش له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌کات به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌کانی مرۆڤدا.
به‌شێکی زۆری ڕاپۆرته‌کانی تایبه‌تن به مافه‌کانی مرۆڤ ته‌رخانه بۆ باسکردن له ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌وانانی میدیای سه‌ربه‌خۆ.
زۆرێک له ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له په‌یوه‌ندیه‌کی نادروست ده‌که‌ن له نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆدا.
هونه‌ر تۆفیق نوسه‌ر و لیکۆڵه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دایه به‌شی گه‌وره‌ی ناته‌بایی نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی یه‌کتر قه‌بوڵکردن. نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه هونه‌ر تۆفیق ده‌شڵێت ده‌بێت زه‌مینه‌یه‌ک بۆ دروست بوونی متمانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆدا بێته ئاراوه.
ئایا ئه‌م ڕاپۆرتانه له عێراق به گشتی و له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش به تایبه‌تی چه‌ندێک به هێند وه‌رده‌گیرێن ؟
دروست ترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره ڕاپۆرتی ساڵی داهاتووی ئه‌و ڕێکخراوانه‌یه که داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 13:00 خوله‌که.