ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ستیان کردووه به کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی له ئه‌ستانبوڵ به‌مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که و هه‌روه‌هاش دیاریکردنی سه‌رۆکێکی نوێ له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
یاسر ئه‌لنه‌جار ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا که ئێستا له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌ستانبوڵه ده‌ڵێت هه‌ندێک را هه‌ن له ناو کۆنفرانسه‌که‌دا پێیان وایه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی دکتۆر بورهان غهلیون بپۆ ماوه‌یه‌کی تریش دوابخرێت.
سه‌باره به پلانی ئاشتیه‌که‌ی کوفی ئه‌نان ، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا، به‌ڕێز ئه‌لنه‌جار ده‌ڵێت وه‌ک چۆن له بن بهسست دانی ئه‌و پلانه شه‌ش خاڵیه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی سوریایه ، ئاوه‌هاش شکستی پلانه‌که له ئه‌ستۆی مۆسکۆیه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ یاسر ئه‌لنه‌جار به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.