هه‌واڵی جۆراوجۆر هه‌ن له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزاکان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و هێشتا هه‌واڵێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه نییه که ئایا ژماره‌ی پێویستی ئیمزاکان کۆکراونه‌ته‌وه یان نا.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له هه‌ردوو لا ژماره‌ی زۆر هه‌ن ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی پیده‌چێت هه‌نگاویکی دروست نه‌بێت به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر عوسمان ده‌شڵێت به‌ڵێ له‌وانه‌یه زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان ئیمزای بکه‌ن بۆ بانگهێشتکردنی مالیکی بۆ په‌رله‌مان به‌ڵام دواتر ئه‌گه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه کرا و ده‌نگدانه‌که به بنهێنی بوو ئه‌وا ده‌شێت هه‌ندێک ده‌نگی خۆیان بگۆڕن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:29 خوله‌که.