ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراوی کرد بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سوریا، هاوکاتی دۆزینه‌وه‌ی 13 ته‌رم له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
باڵیۆزی ئه‌مریکا بۆ ی‌و ئێن ئاگاهی ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتیک شییانی زیاتره به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیه‌کان له سوریا و په‌ل هاویشتنیه‌تی بۆ وڵاتانی ناوچه‌که.
سوزن ڕایس به په‌یامنێرانی گووتووه ئه‌و سیناریۆیه‌ی له هه‌مووی زیاتر ڕێی تێده‌چێت له سوریادا هاتنه ئارای قه‌یرانێکی گه‌وره‌یه له سوریا و له ناوچه‌که‌شدا و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌نها یه‌ک بژاره‌یان بۆ ماوه‌ته‌وه و ئه‌ویش وه‌ک ده‌ڵێت بڕیاردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌که‌ی کوفی ئه‌نان و له ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش.
هاوکات باڵیۆزی ڕووسیا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به په‌یامنێرانی گووتوه مۆسکۆ له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا نییه به‌سه‌ر سوریادا و ده‌شڵێت چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌کات شییانی زۆره کاریگه‌ریه‌کانی ڕه‌وشی سوریا نه‌ک هه‌ر له ناو وڵاته‌که‌دا به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپیش له ناوچه‌که‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه.
بۆ گوێگرتن له ڕاپۆرتی لاری فرۆیند په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 5:04 خوله‌که.