هێله‌ری کلنتن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا فشاره‌کانی زیاد ده‌کات بۆ سه‌ر ڕوسیا تا مۆسکۆ به‌شدار بێت له هه‌وڵه چڕوپڕه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی سیاسیانه له سوریادا که به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات لابدات.
خانم کلنتن ده‌ڵێت له دواترین وتووێژیدا له‌گه‌ڵ سێرگیێ لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕوسیادا ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرا کردووه که ده‌بێت ڕوسیا له‌سه‌ر ئه‌و مێزه بێت بۆ پێکانی ئه‌و ئامانجه.
ڕوسیا گرنگترین هاوپه‌یمانی سوریایه و هه‌تا ئێستا پشتیوانکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه که ده‌شێت ببنه مایه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له سوریادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو سوریاییه‌کان دڵنیا بکرێنه‌وه له‌وه‌ی ئاینده‌یه‌کی باشتریان ده‌بێت له ڕێی گواستنه‌وه‌یه‌کی دیموکراسیانه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی خۆیی.
له میانه‌ی کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا له ستۆکهۆڵم هێله‌ری کلنتن گوتی ڕۆژی چوارشه‌ممه له تورکیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی ناوچه‌که‌دا کۆده‌بێته‌وه که ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی شه‌ڕێکی سه‌رتاسه‌ری ناوخۆیی له سوریادا ڕووبدات.