گه‌وره مه‌لایه‌کی ناوداری شیعه‌کانی عێراق فه‌توایه‌کی ئایینی داوه بۆ بنکۆڵکردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ له‌کارلادانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
مالیکی که شیعه‌یه ڕووبه‌ڕووی هه‌روادێ و گوناهبارکردنی زیاتر ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نی شیعه‌کان و سوننه‌کان و کورده‌کانه‌وه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنترۆڵ کردووه و تاکڕه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا. هه‌ر یه‌ک له‌و لایه‌نانه‌ش به‌شدارن له حکومه‌ته هاوبه‌شیه نیشتیمانیه‌که‌ی مالیکیدا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زاییان هه‌یه به‌رامبه‌ر مالیکی له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگدان تا له ڕێی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌وه له په‌رله‌ماندا له پۆسته‌که‌ی لایده‌ن.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در که مه‌لایه‌کی شیعه‌ی دژه ئه‌مریکایه یه‌کێکه له ده‌نگه ئاشکرا‌کانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر.
ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه ئایه‌توڵا کازم ئه‌لحائیری فه‌توای داوه ده‌نگدان به سیاسه‌تمه‌دارانی سیکیولار له حکومه‌تی عێراقدا حه‌رامه.
ئایه‌توڵا ئه‌لحائیری که دانیشتوی کۆماری ئیسلامی ئێرانه له فه‌تواکه‌یدا ئاماژه‌ی زیاتری نه‌داوه.
زۆرێک له‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن مالیکی له پۆسته‌که‌ی لابده‌ن له لایه‌نه سیکیولاره‌کانن.