به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 12 ئه‌مه‌ریکایی له یه‌مه‌ن ده‌ستگیرکراون، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هه‌واڵانه بوون که ئاماژه به‌ده‌ستگیرکردنی ده‌یان که‌سانی بیانی به گومانی په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه بوو
سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای کردووه یه‌که‌م دانشـتنی په‌رله‌مانی نوێ له 14 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، زیاتر له 3 مانگ پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌کان که هێشـتا حکومه‌تیشی پـێـک نه‌هێناوه
سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ئاگاهی دا به‌وه‌ی هه‌ر سـزایه‌کی نوێی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران له‌وانه‌یه بـبێته مایه‌ی کۆتاییهێنان به‌و وتووێژانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کرێن
ناتۆ ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی دیکه‌ی له ئه‌فغانسـتان کوژراون، ته‌نها دوای که‌متر له یه‌ک ڕۆژ له کوژرانی 10 سه‌رباز له زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و ئاسه‌واره ئابوریـیه‌ی له ئاکامی لێـچوونی نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک ده‌که‌وێته‌وه گه‌وره ده‌بێت
به لایه‌نی که‌م 7 که‌س له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له عێراق کوژراون که سێ که‌سیان له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له بازاڕێـکی به‌غدا گیانیان له‌ده‌سـتداوه
سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند که ئێران دۆسێـیـهکی تایبه‌ته بۆ تیمه‌کانی چاودێریکردنی ئاژانسه‌که، چونکه گومان ده‌کرێت وڵاته‌که پـرۆگرامی تاقیکردنه‌وه‌کانی ناو‌کی ده‌شارێته‌وه
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه‌کانی ده‌ریا هێرشـێـکیان پـوچه‌ڵ کردۆته‌وه که تاقمێـکی تێرۆریسـت ویسـتوویانه به جلوبه‌رگی مه‌له‌ی ژێر ئاوه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن
پـۆلیس له شـاری نیویۆرک دوو که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که له‌خۆ ئاماده‌کردندا بوون بۆ بوون به ئه‌ندام له ڕێـکخراوێـکی توندڕه‌ودا له سـۆماڵیا که په‌یوه‌ندی به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌کی کۆمپانیای BP تۆنی هایوه‌رد ده‌ڵێت خواسـتی ئه‌وه‌ی نیـیه که ده‌ست له کار بکشێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌و کاره‌سـاته‌ی نه‌وت لێـچوونهکهی که‌نداوی مه‌کسیکۆ
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به لانی که‌م 5 که‌سی کوشـتووه له ناوچه‌کانی به‌غدا له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌که‌ی گۆڕیوه پاش هێرشێـکی توندڕه‌وانی تاڵیبان بۆ سه‌ر کۆنفرانسـێـکی نیشـتیمانی ئاشـتی
تۆڕی هه‌واڵه فارسـیـیهکانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا PNN ده‌ڵێت ئێران هه‌وڵی جامکردنی فلیمێـکی بهڵـگهنامهیی داوه که سه‌باره‌ت به کوژرانی ژنێـک بووه هاوکاتی ناڕه‌زایییه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی سـاڵی پار
سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که ڕێـکه‌وتنێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆ سـزادانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ئه‌ندامێـکی هاوپه‌یمانێتی سیکیولاری دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراقیان کوشـتووه
هێزه‌کانی ئیسرائیل چوونه ناو که‌شتیـیه‌کی بارهه‌ڵـگر که کۆمه‌کی بۆ که‌رتی غه‌ززه هه‌ڵـگرتووه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئاگاداری پشـتگوێ خسـتبوو به‌وه‌ی ئاڕاسـتهکهی خۆی بگۆڕێت
هێزی پاسه‌وانی که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ره‌و پـێشـچوون ده‌سـتیپـێـکردووه له دوا هه‌وڵی ڕاگرتنی لێـچوونی نه‌وت له بیره‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسـیک، به‌ڵام ئاگاهی ده‌دات به‌وه‌ی هێشـتا له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه
ده‌مڕاسـتێـکی په‌که‌که ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌کانی له‌شـکری تورکیا کۆمه‌ڵه‌که‌یان ئه‌م بڕیاره‌ی دا
کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی ناسراو به BP به شـێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و لووله شـکاوهی بڕیوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ شه‌ش هه‌فته ده‌چێت نه‌وتێـکی زۆری لێڕژاوهته ناو که‌نداوی مه‌کسیکه‌وه
ڕابه‌رانی تورکیا ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشی کۆماندۆکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کاروانێـکی که‌شتی کۆمه‌کی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ غه‌ززه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا خراپ تێـکچووه
زیاتر نیشـان بده