هێزه‌کانی ئیسرائیل چوونه ناو که‌شتیـیه‌کی بارهه‌ڵـگر که کۆمه‌کی بۆ که‌رتی غه‌ززه هه‌ڵـگرتووه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئاگاداری پشـتگوێ خسـتبوو به‌وه‌ی ئاڕاسـته‌که‌ی خۆی بگۆڕێت.
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت چالاکوانانی لایه‌نگری فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر که‌شـتی ڕاچێڵ کۆڕی ئه‌یرله‌ندی بوون هیچ به‌ره‌نگاریـیه‌کیان ده‌رنه‌بڕیوه کاتێـک هێزه‌کان ڕۆژی شه‌ممه دابارینه سه‌ر که‌شـتیـیه‌که‌یان.
که‌شـتی ڕاچێڵ کۆڕی 20 ته‌ن کۆمه‌کی هه‌ڵـگرتووه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک له چالاکوانان که یه‌کێـکیان هه‌ڵـگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتیـیه.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو فه‌رمانی به هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی داوه زیان به چالاکوانه‌کان نه‌گه‌یه‌نن. هێزه‌کان که‌شـتیـیه‌که‌یان به‌ره‌و به‌نده‌ری ئه‌شـدۆد له باشوری ئیسرائیل برد تا له‌وێ بـپشـکندرێت.
ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه بزوتنه‌وه‌ی ئازادی غه‌ززه هه‌وڵی گه‌یاندنی کۆمه‌ک بۆ غه‌ززه ده‌ده‌ن.