ڕابه‌رانی تورکیا ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشی کۆماندۆکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کاروانێـکی که‌شتی کۆمه‌کی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ غه‌ززه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا خراپ تێـکچووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان ده‌ڵێت خه‌ریکه ئیسرائیل باشترین دۆست له‌ده‌ست بدات، وه سه‌رۆکی تورکیاش عه‌بدوڵا گول گوتی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل هه‌رگیز ناچێته‌وه دۆخی جاران.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕابه‌ری حزبوڵای لوبنان حه‌سه‌ن نه‌سروڵا داوای کرد ڕۆژی هه‌ینی ڕێـپـێوانێـکی گه‌وره له دژی ئیسرائیل له به‌یرووت سـازبکرێت.