ناتۆ ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی دیکه‌ی له ئه‌فغانسـتان کوژراون، ته‌نها دوای که‌متر له یه‌ک ڕۆژ له کوژرانی 10 سه‌رباز له زنجیره‌یه‌ک هێرشـدا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که.
ناتۆ ده‌ڵێت دوو له سه‌ربازه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه به بۆمبێـک له باشوری ئه‌فغانسـتاندا کوژران، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌ربازێـکی به‌ریتانی له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ یاخیبووان له ناوچه‌ی نه‌دی عه‌لی له هه‌رێمی هێلمه‌ند کوژرا.
له توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، حه‌وت سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و یه‌ک فه‌ره‌نسـی و دوو ئوسـترالی له چه‌ند هێرشێـکی جودادا له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ا کوژران. ئه‌مه به خوێناوی‌ترین ڕۆژ بۆ هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان داده‌نرێت له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا.
یاخیبووانی تاڵیبان هێرشه‌کانیان زیادکردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی ناتۆ خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری گه‌وره له ناوچه‌ی قه‌نده‌هار له باشوری وڵاته‌که ئاماده ده‌کات، ئه‌و شـوێنه‌ی به قه‌ڵای تاڵیبانه‌کان داده‌نرێت.