کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ئه‌ندامێـکی هاوپه‌یمانێتی سیکیولاری دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراقیان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فارس ئه‌لجبوری ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش هێرشی چه‌کداره‌کان بۆ سه‌ر ماڵه‌که‌ی له شـاری موسڵ ته‌قه‌یان لێـکردووه و کوژراوه.
سالم ئه‌لجبوری له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 7 ی سێ‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـت نه‌هێناوه که لیسته‌که‌ی دکتۆر عه‌لـلاوی زۆرینه‌ی ژماره‌ی کورسـیـیه‌کانی به‌ده‌ست‌هێنا.
کوژرانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌لجبوری پاش دوو هه‌فته‌یه له کوژرانی ئه‌ندامێـکی تری ئه‌لعێراقیـه.
ڕۆژی 24 ی پـێـنج بوو چه‌کداره‌کان به‌شـار ئه‌لعگێدیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی هه‌ر له شـاری موسڵ کوشت.