هێزی پاسه‌وانی که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ره‌و پـێشـچوون ده‌سـتیپـێـکردووه له دوا هه‌وڵی ڕاگرتنی لێـچوونی نه‌وت له بیره‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسـیک، به‌ڵام ئاگاهی ده‌دات به‌وه‌ی هێشـتا له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه.
ڕۆژی هه‌ینی و له لێـدوانێـکی کورت‌دا بۆ په‌یامنێران ئه‌دمیڕاڵ ثاد ئێڵن گوتی شـتێـکیان داوه به‌سه‌ری شوێنی لێـچوونهکه وه‌ک ڕه‌حه‌تی وایه و ئێسـتا له ڕێـگه‌یه‌وه به‌شـێـکی نه‌وته‌که به شێوه‌ی سیفۆن بۆ ناو که‌شـتیـیه‌کی سه‌ر ئاوه‌که ده‌گوێزرێته‌وه. گوتیشی هێشـتا نه‌وت له لاکانه‌وه بۆ ناو ئاوه‌که دزه ده‌کات، به‌ڵام ورده ورده ئه‌و کونانهش ده‌گیرێن.
ئه‌دمیڕاڵ ثاد گوتیشی چه‌ند کاتژمێرێـکی ده‌وێت تا کاربه‌ده‌سـتان هه‌ڵیبسه‌نگێنن ئه‌م ڕێـگه‌یه چه‌ند کار ده‌کات و چه‌ندی نه‌وته‌که کۆده‌کاته‌وه.