تۆڕی هه‌واڵه فارسـیـیه‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا PNN ده‌ڵێت ئێران هه‌وڵی جامکردنی فلیمێـکی به‌ڵـگه‌نامه‌یی داوه که سه‌باره‌ت به کوژرانی ژنێـک بووه هاوکاتی ناڕه‌زایی‌یه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی سـاڵی پار.
PNN ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری گازنده‌یان به ده‌سـت گه‌یشـتووه له لایه‌ن بینه‌رانی ئێرانیـیه‌وه که تیایدا گوتوویانه به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش په‌خشـکردنی ئه‌و فلیمه به‌ڵـگه‌نامه‌یی‌یه له‌سه‌ر کوژرانه‌که‌ی نه‌دا ئاغا سوڵتان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی په‌خشـکردنی ئه‌و به‌رنامه‌یان جام کردووه.
PNN ده‌شڵێت بینه‌ران له ناوچه جیاجیاکانه‌وه له ئێرانه‌وه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوتووه هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ده‌سـتپـێـکردنی په‌خشـکردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه وزه‌ی ئه‌لیکتریکیان لێ‌کوژاوه‌ته‌وه.
ئه‌م فلیمه به‌ڵـگه‌نامه‌یی‌یه له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێتیش هه‌یه و ده‌یان هه‌زار جار داونلۆد کراوه، وه ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌ی هه‌یه ڕۆژی 12 ی شه‌ش ئه‌و فلیمه جارێـکی تر بڵاوبکاته‌وه، واته له سـاڵیادی هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا و هه‌روه‌ها ڕۆژی 20 ی شه‌شیش، واته له یه‌که‌مین سـاڵیادی کوژرانی نه‌دا ئاغا سـوڵتاندا بڵاوبکرێته‌وه.