پارتی کرێکارانی کوردستان کۆتایی به ئاگربه‌سته یه‌ک لایه‌نه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیادا هێنا.
ده‌مڕاسـتێـکی په‌که‌که ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌کانی له‌شـکری تورکیا کۆمه‌ڵه‌که‌یان ئه‌م بڕیاره‌ی دا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نکه‌ره‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی هات.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ داوای هاوکاری زیاتری له کورده‌کانی عێراق کرد له شه‌ڕی دژی شه‌ڕکه‌رانی په‌که‌که ئه‌وانه‌ی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌به‌زێنن.
مه‌سـعود بارزانیش به‌ڵێنی پـشـتیوانی کوردی عێراقی دا و گوتیشی زۆر ناڕه‌حه‌تین به ڕژانی خوێن جا چ كورد یاخود تورک بێت و پـێویسته توندوتیژی كۆتایی پـێـبێت.