کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به لانی که‌م 5 که‌سی کوشـتووه له ناوچه‌کانی به‌غدا له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی پـۆلیسه‌کان بۆ ئاڵوگۆڕکردن خڕبووبوونه‌وه، به لانی که‌م 4 له هێزه‌کانی پـۆلیس کوژران و 12 ی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆکوژه‌که به خۆی ماشێنه‌که‌یه‌وه خۆی کردووه به ناو پـۆلیسه‌کاندا. وێنه‌که‌کانی ته‌له‌فیزیۆن پاشـماوه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له شـوێنی ڕووداوه‌که‌دا نیشـان ده‌ده‌ن که وه‌رگه‌ڕاوه و سـووتاوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له ناوچه‌ی عه‌للاوی به‌غدا بۆمبێـک که به ژێر ئۆتۆمبیلێـکه‌وه کرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام یه‌ک له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبیله‌که کوژراوه و به لایه‌نی که‌م 2 که‌سی دیکه برینداربوون.