سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند که ئێران دۆسێـیـه‌کی تایبه‌ته بۆ تیمه‌کانی چاودێریکردنی ئاژانسه‌که، چونکه گومان ده‌کرێت وڵاته‌که پـرۆگرامی تاقیکردنه‌وه‌کانی ناو‌کی ده‌شارێته‌وه.
له وته‌یه‌کیدا له سه‌ره‌تای ده‌سـتپـێـکردنی کۆنفرانسی ئاژانسه‌که له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نیویۆرکه‌وه یوکیا ئه‌مانۆ سه‌رۆکی ئاژانسه‌که گوتی به‌رپـرسـانی ئێرانی هاوکاری پـێویستی ئاژانسه‌که‌یان نه‌کردووه بۆ پـشـتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تێـکڕای که‌ره‌سـته ناوکیـیه‌کان له ئێران بۆ چالاکی ئاشـتیـیانه به‌کاردێت.
بڕیاره شانده‌کان له میانه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه یه‌ک هه‌فته‌یی‌یه‌دا وتووێژ له‌سه‌ر پـرۆگرامه‌کانی ناو‌کی ئێران و سـوریا بکه‌ن.
وڵاتانی عه‌ره‌بیش بۆ یه‌که‌مین جار له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 1991 وه سه‌رکه‌وتووبوون له دانانی ئیسرائیل له‌سه‌ر کارنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌که.
باوه‌ڕده‌کرێت ئیسرائیل چه‌کی ناو‌کی هه‌بێت، به‌ڵام ڕێبازێـکی تایبه‌تی گرتۆته‌به‌ر به قایل نه‌بوون به دان پـێدان به جبه‌خانه ناوکیـیه‌که‌یدا.