سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که ڕێـکه‌وتنێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆ سـزادانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
مێدڤێدێڤ ئه‌م لـێدوانه‌ی دا پاش دوو ڕۆژ له وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ. گوتیشی هیواداره ڕێبه‌رانی ئێران گوێ له کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بگرن.
ڕووسیا که هاوبه‌شێـکی بازرگانی له مێژینه‌ی ئێرانه پـێشـتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنرێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایی‌یه‌کانی ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی کار بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌کات. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه‌که‌ی به ته‌واوی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان نزیک که‌وتۆته‌وه له ته‌واوکردنی به‌رنووسی بڕیارێـک که بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێـیه به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.