به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌کی کۆمپانیای BP تۆنی هایوه‌رد ده‌ڵێت خواسـتی ئه‌وه‌ی نیـیه که ده‌ست له کار بکشێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌و کاره‌سـاته‌ی نه‌وت لێـچوونه‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیکۆ.
له میانه‌ی وتووێژێـکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی BBC هایوه‌رد گوتی BP ئه‌و کێشه‌یه به‌ره‌و کۆتایی ده‌بینێت و ده‌شڵێت به بڕوای ئه‌و کۆمپانیاکه‌ی ده‌توانێت له کاره‌سـاته‌که خۆی ڕزگار بکات.
هایوه‌رد گوتیشی به‌هۆی ئه‌و قه‌پاغه‌ی له‌سه‌ر بیره‌که دانراوه تا ئێسـتا توانیویانه 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له میانه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا کۆبـکه‌نه‌وه. گوتیشی BP هیواداره تا هه‌فته‌ی داهاتوو سیستمێـکی تر دابنێت تا کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که بکرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی BP ده‌ڵێن ڕۆژانه نزیکه‌ی 19 هه‌زار به‌رمیله نه‌وت له‌و بیره ده‌ڕژێت.