گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی ڕێـکخراوی ئۆپـۆزسیۆنی میسری نایاسایی (ئیخوان ئه‌لموسلیمین) ده‌ڵێت ئه‌وانیش به‌شـداری له‌و خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌یه‌ی دژ به حکومه‌ت ده‌که‌ن
سه‌ره‌ك وه‌زیرانی داهاتووی لوبنان نه‌جیب میقاتی و کاندیدی سه‌ر به حزبوڵڵای ده‌ستی به‌کارکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ کردووه
به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه که له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی بومبڕێژکراو له پرسه‌یه‌کدا له به‌غدای پایته‌خت 48 که‌س بوونه‌ته قوربانی
مه‌راسیمێـک له ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو بۆ ڕێزلێنان له قوربانیـیه‌کانی ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێو فڕۆکه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤا که به‌هۆیه‌وه 35 که‌س کوژران و 168 که‌سی دیکه برینداربوون
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت حکومه‌ته کاتیـیه‌که‌ی تونس له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گۆڕانکاری به‌سه‌ربێت، ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی نێوده‌وڵه‌تیان بۆ سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که و 6 ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ده‌رکرد
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان 2 که‌سی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان له باکوری ڕۆژئاوای ئێران ده‌سـتگیرکردووه
هه‌زاره‌ها یه‌مه‌نی ده‌ستیان به قۆناغێکی نوێی خوپیشاندانه‌کان کردووه له پایته‌ختی وڵاته‌که له هه‌وڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان به ده‌یه‌ها ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك عه‌بدوڵا ساڵح
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که‌سایه‌تی ناوداری میسر و خوازیاری چاکسـازی له وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی، هاوکات چالاکوانانی دژه حکومه‌ت نیازیان هه‌یه ڕێپـێوانێـکی گه‌وره له قاهیره‌ی پایته‌خت سـازبکه‌ن
ڕۆژی چوارشه‌ممه به هه‌زاره‌ها میسری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی قاهیره‌ی پایته‌خت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان، هاوکات هێزه‌کانی پـۆلیس هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـکردنیان ده‌دان
پاوڵ ڕایان ئه‌ندامی کۆماری کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا وتاری وه‌ڵامی کۆماریـیه‌کانی پـێشـکه‌ش کرد بۆ وتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما
له کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک براک ئۆباما دره‌نگانێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه وتاری سـاڵانه‌ی پـێشـکه‌ش به گه‌لی ئه‌مه‌ریکا کرد که به "State of the Union" ناسراوه
خۆنیشانده‌ران داوای چاکسازی ئابوری و سیاسی له وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن
سه‌رۆکی روسیا دیمیتری مێدڤدێڤ فه‌رمانی دا به گرتنه به‌ری ڕێ و شوێنی توندتری ئاسایش له تێکڕای فرۆکه‌خانه‌و وێزگه‌کانی هاتوچۆی وڵاته‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێکی خۆکۆژ له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌خانه‌ی روسیا خۆی ته‌قانده‌وه و بووه مایه‌ی کوشتنی 35 که‌س و بریندارکردنی زیاتر له 110 که‌سی تر.
میشێل سوله‌یمانی سه‌رۆکی لوبنان نه‌جیب میقاتی کاندیدی سه‌ر به حزبوڵڵای ڕاسـپارد بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی له چه‌ندین شـاری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سازکران
به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی که که‌وتونه‌ته ده‌ست که‌ناڵی ئه‌لجزیره ، ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که وتووێژکه‌رانی فه‌له‌ستینی به نهێنی له‌به‌ردانه‌واندنی گه‌وره‌یان ڕه‌خساندووه له میانه‌ی وتوێژه‌کانی ئاشتیدا له ساڵانی 2008 و 2009 دا
به‌لانی که‌م سی و یه‌ک که‌س کوژراون و هه‌روه‌هاش سه‌د و سی که‌سیش بریندارن له ئاکامی ئه‌و هێرشه خۆکوژیه‌ی له فڕۆکه خانه‌ی سه‌ره‌کی مۆسکۆ ڕویداوه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری لوبنان به وه‌کاله‌ت سه‌عه‌د حه‌ریری ده‌ڵێت ئه‌و به‌شـداری له هیچ حکومه‌تێـکی نوێ‌دا ناکات ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن کاندیدێـکی سه‌ر به حزبوڵڵاوه سه‌رۆکایه‌تی بکرێت
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل له ده‌وروبه‌ری شاری که‌ربه‌لای پیرۆزی شیعه‌کان له باشوری عێراق ، به‌لانی که‌م دوازده که‌س کوژراون
پۆلیس له تونس گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کار هێناوه بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشاندانێکی دژه حکومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیر.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 30 که‌سی دیکه برینداربوون
زیاتر نیشـان بده