له کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک براک ئۆباما دره‌نگانێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه وتاری سـاڵانه‌ی پـێشـکه‌ش به گه‌لی ئه‌مه‌ریکا کرد که به "State of the Union" ناسراوه. له‌م وتاره‌یدا سه‌رۆک ئۆباما داوای یه‌کگرتوویی سیاسی کرد له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
ده‌سـپـێکی وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما به پـیرۆزباییکردن بوو له کۆنگرێسی نوێ و هه‌روه‌هاش له جۆن بۆنه‌ری کۆماری که له‌م گه‌ڕه‌دا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات، وه ئاماژه‌ی به ئه‌ندامی کۆنگرێس گابی گیفۆردسیش کرد که هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ری گولـله‌یه‌ک به‌ر سه‌ری که‌وتووه و له نه‌خۆشـخانه هێڵـراوهتهوه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م دوو سـاڵه‌ی ڕابردوودا که پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکای وه‌رگرتووه جیاوازی سیاسی هه‌ر هه‌بووه. ده‌ڵێت ئه‌وه شتێـکی نهێنی نیـیه ئه‌وانه‌ی لێره‌ین جیاوازی له نێوانماندا هه‌بووه له ماوه‌ی ئه‌م دوو سـاڵه‌ی ڕابردوودا مشـتومڕهکان به‌رده‌وامبوون و به توندی داکۆکیمان له بیروباوه‌ڕی خۆمان کردووه وه ئه‌مه‌ش شتێـکی باشه، چونکه ئه‌مه یه‌کێـکه له داواکاریـیه‌کانی دیموکراسیه‌تمان، هه‌ر ئه‌وه‌شه که یارمه‌تیمان ده‌دات وه‌ک وڵاتێـک خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی جودابین.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌که‌ی توسان کرد له سـتانی ئه‌ریزۆنا و گوتی ئه‌و ڕووداوه بیرخسـتنهوهیهکه بۆ هه‌مووان که هه‌رگیز ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌ک نیـیه ئێمه کێین و له کوێوه هاتووین، هه‌ر یه‌کێـک له ئێمه به‌شێـکه له شـتێـکی گه‌وره‌تر، شـتێـک کاریگه‌ری زۆر زیاتری هه‌یه له پارتیـیه‌کی سیاسی یان دانانی لایه‌کی سیاسی به باشـتر.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئێمه بهشێـکین له خێزانی ئه‌مه‌ریکا، ئێمه بڕوامان به‌وه‌یه له وڵاتێـکدا هه‌موو ڕه‌گه‌ز و بڕوایه‌ک و ڕوانینێـک بوونی هه‌یه، ئێمه هێشـتاش پـێـکه‌وه بهسـتراوینهتهوه وه‌ک یه‌ک گه‌ل که خاوه‌نی هیوای هاوبه‌شین و هه‌روه‌هاش بڕوای هاوبه‌ش و ئه‌وه‌ش که خه‌ونی کچێـکی بچوک له توسانه جیاوازیـیه‌کی ئه‌وتۆی نیـیه له‌گه‌ڵ خه‌ونی منداڵه‌کانی ئێمه‌دا و هه‌مووشیان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ده‌رفه‌تی وه‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونانه‌یان هه‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت قۆناغی داهاتوو، قۆناغێـکی نوێی هاوکاریکردنه وه ئه‌وه‌ی له داهاتوشـدا ڕووده‌دات که‌وتۆته سه‌ر ئێمه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئایا له ڕۆژی داهاتووه‌وه ده‌توانین پـێکه‌وه کاربکه‌ین یان نا؟
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دام ده‌توانین، له‌و بڕوایه‌دام ده‌بێت بیکه‌ین ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئێمه‌یان ناردۆته ئێره چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێـده‌که‌ن به‌و ده‌نگانه‌ی داویانه ئه‌وه‌یان دیارکردووه له ئێسـتاوه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به‌رپـرسێـتی هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه‌کانه. یاسا نوێـیه‌کان ته‌نها به پـشـتیوانی دیموکراته‌کان و کۆماریـیه‌کان ده‌رده‌چن و پـێـکه‌وه هه‌نگاوی به‌ره‌و پـێش ده‌نێن، یان به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌و پـێشچوون نابینین، چونگه ئه‌و سه‌ختیانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه له پارتیـیه‌ک گه‌وره‌ترن و له سیاسه‌تکردنیش گه‌وره‌ترن.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:35 خوله‌كه.