کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 30 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی به جودا هێزه گه‌ڕۆکه‌کانی پـۆلیسـیان کردۆته ئامانج. له لایه‌کی دیکه ئۆتۆمبیلێـکی دیکه‌ی بۆمبڕێژکراو به پاسێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه که ئه‌و ئێرانیانه‌ی هه‌ڵگرتبوو بۆ سه‌ردانی مه‌زاره پـیرۆزه‌کانی شیعه‌کان هاتوون. له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا چه‌ند که‌سێـک کوژران که یه‌کێـکیان پـۆلیس بوو.
له باکوری پایته‌خت و له شـارۆچکه‌ی تاجی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو 2 که‌س کوژران.
شـایانی باسه هه‌رچه‌نده ئه‌وا چه‌ند سـاڵێـکه توندوتیژی له عێراقدا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبووه‌ته‌وه، وه‌لێ ڕۆژانه هێرش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی هێرشه‌کان زیادیکردووه له‌وه‌تای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر حکومه‌تی نوێی خۆی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌و هێشـتا وه‌زیره‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری و ناوخۆ و پاراسـتنی نیشـتیمانی ده‌سـتنیشـان نه‌کردووه.