کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل له ده‌و‌روبه‌ر‌ی شاری که‌ربه‌لای پیرۆزی شیعه‌کان له باشوری عێراق ، به‌لانی که‌م دوازده که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی تریش بریندار بوون، له‌م هێرشه‌ی تری کراوه‌ته سه‌ر خاوه‌ن بڕوایانی شیعه که بۆ مه‌راسیمێکی ئاینزایی گردبوونه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن یه‌کێک له ئۆتۆمبیله‌کان له شوێنێکی وه‌ستانی پاس و ئۆتۆبیسدا بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری که‌ربه‌لا ، پاش چه‌ند کاژمێرێکیش ماشێنی دووه‌م له باشوری شاره‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
سه‌دان هه‌زار که‌س ڕووه‌و که‌ربه‌لا ده‌چن بۆ به‌شداریکردن له مه‌ڕاسیمه‌کانی چله‌ی شیعه‌کاندا که کۆتایی به چل ڕۆژی پرسه‌گێڕان ده‌هێنرێت بۆ ئیمام حوسه‌ین.
له‌م ماوه‌یه‌ی چله‌دا ، هات و چۆی ئۆتۆمبیل له که‌ربه‌لا قه‌ده‌غه‌یه و خه‌ڵک له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که داده‌به‌زن و به پێ هات و چۆ ده‌که‌ن. مه‌ڕاسیمی چله سبه‌ی سێشه‌ممه کۆتایی دێت.
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش دوو هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بووه هه‌ر له شاری که‌ربه‌لا که به‌لانی که‌م په‌نجا که‌سی تیادا کوژران.