گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی ڕێـکخراوی ئۆپـۆزسیۆنی میسری نایاسایی (ئیخوان ئه‌لموسلیمین) ده‌ڵێت ئه‌وانیش به‌شـداری له‌و خۆپـیشـاندانه گه‌وره‌یه‌ی دژ به حکومه‌ت ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی له پاش نوێژی جومعه سـازبکرێت.
پاش چه‌ندین ڕۆژ له بێ هه‌ڵوێستی فه‌رمی، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی گوتی ئه‌و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌یه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه بچوکه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ڕێـکخراون و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه و داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی بۆ 30 سـاڵه سه‌رۆکی وڵاته.
له‌وه‌تای ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه 5 که‌س کوژراون و حکومه‌ت ده‌ڵێت نزیکه‌ی 800 که‌سیش ده‌سـتگیرکراون، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن زیاتر له 2 هه‌زار که‌س ده‌سـتگیرکراون.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که یه‌کێـکه له‌وانه‌ی خوازیاری چاکسـازیـیه له میسر گه‌ڕایه‌وه قاهیره به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی پـشـتیوانی خۆی بۆ ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه سـازده‌کرێن.
ئه‌لبه‌رادعی که بۆخۆشی براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتیـیه و سه‌رۆکی پـێشـووی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم بووه، ئاگاهی به حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی دا له‌وه‌ی به توندوتیژی ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران نه‌بێته‌وه.
له واشنتن، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له باره‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ی میسره‌وه گوتی توندوتیژی ڕێـگه چاره‌یه‌ک نیـیه بۆ کێشه سیاسیـیه‌کانی میسر و داوای له حکومه‌ت و خۆپـیشـانده‌ران کرد دان به‌خۆیاندابگرن. گوتیشی حوسنی موباره‌ک له چه‌ندین مه‌سه‌له‌دا زۆر یارمه‌تی واشنتنی داوه.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها هانی سه‌رۆکی میسری دا که‌وا چاکسـازی سیاسی له وڵاته‌که‌یدا بکات.