ڕۆژی چوارشه‌ممه به هه‌زاره‌ها میسری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی قاهیره‌ی پایته‌خت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان، هاوکات هێزه‌کانی پـۆلیس هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـکردنیان ده‌دان، ئه‌مانه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێن که خۆپـیشـانده‌ران به هه‌ڵـدانی به‌رده‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێـک ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێـکی شـاره‌که‌دا گرت.
هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژیان به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و چه‌ند سه‌د که‌سه‌ی له به‌شـێـکی ناوه‌ندی شـاره‌که‌دا گردبووبوونه‌وه. ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران به‌ردیان ههڵـدهدا و تایه‌ی ئۆتۆمبیلیان دهسـووتان، هێزه‌کانی پـۆلیسیش له به‌رامبه‌ریاندا وهسـتابوونهوه.
کاربه‌ده‌سـتانی میسری ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیان به لایه‌نی که‌م 500 خۆپـیشـانده‌ر له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ده‌سـتگیرکراون.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسری ڕایگه‌یاند که‌وا ڕێـگه به سـازدانی هیچ خۆپـیشـاندانێـکی نوێ نادرێت و ئاگاهی داوه هه‌ر که‌سێـک سه‌رپـێچی بکات ئه‌وا دادگایی ده‌کرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنه کۆمه‌ڵێـکی ئۆپـۆزسیۆنی میسری داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی زیاتری له قاهیره دا. بزوتنه‌وه‌ی (شباب 6 ابريل) له‌سه‌ر په‌ڕه‌که‌یان له ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووک داوایان له خه‌ڵـکی کردووه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له خۆپـیشـاندانه‌کانیان به‌رده‌وامبن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به هه‌زاران که‌س ڕۆژی سێشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی قاهیره و شـاره‌کانی دیکه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و داوایان کرد کۆتایی به حوکمڕانی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک بێت که‌وا بۆ نزیکه‌ی 30 سـاڵه سه‌رۆکه. 3 هاوڵاتی سیڤیل و ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیس له‌و ڕووداوانه‌دا کوژران. حکومه‌تی میسر ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 85 پـۆلیس برینداربوون.
سه‌ره‌تا خۆپـیشـاندانه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه به شێوه‌یه‌کی هێمنانه ده‌سـتیان پـێـکرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران هه‌وڵیان دا ده‌سـت به‌سه‌ر ماشێـنێـکدا بگرن که ئاوی به‌سه‌ردا ده‌کردن پـێـکدادان ده‌سـتیپـێکرد.