ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه مه‌راسیمێـک له ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو بۆ ڕێزلێنان له قوربانیـیه‌کانی ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێو فڕۆکه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤا که به‌هۆیه‌وه 35 که‌س کوژران و 168 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ITAR-TASS ڕایگه‌یاند مه‌راسیمه‌که له گۆڕه‌پانی پـۆشکین به‌ڕێوه‌چوو، بریتی بوو له خوله‌کێـک بێ ده‌نگی له هه‌مان کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه و هه‌روه‌ها مه‌راسیمی پـرسه‌گێڕان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشـتا که‌س ته‌قینه‌وه‌که‌ی له ئه‌سـتۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن گوتی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کانی نیشـانی داوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به توندڕه‌وه چیچانهکانهوه نیـیه. له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ڕایگه‌یاند هه‌رچ وڵاتێـکی ڕێزدار وتووێژ له‌گه‌ڵ تێرۆریسـتان ناکات.
ڕووسیا به‌ره‌نگاری توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان بووه‌ته‌وه له باکوری قه‌وقاز که بریتیـیه له چهچنسـتان، داغسـتان و ئهنگوشتیا.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ڕووسیاش دمتری مێدڤێدێڤ به‌رپـرسی گواسـتنه‌وه‌ی ڕووسیای له کار ده‌رکرد به‌هۆی که‌موکوڕی له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پـێویستی ئاسایش که هێرشه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی لێـکه‌وته‌وه. به‌ڕێز مێدڤێدێڤ گوتی ڕه‌نگه خه‌ڵـکانی دیکه‌ش له‌کار ده‌ربکرێن.