ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان 2 که‌سی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان له باکوری ڕۆژئاوای ئێران ده‌سـتگیرکردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌واڵه‌کانی ئێران له‌سه‌ر قسه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاشـکرا نه‌کراو بڵاویان کرده‌وه که‌وا ئه‌و دوو که‌سه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شـاری سه‌رده‌شتی ڕۆژئاوای ئوسـتانی ئازربایجانی نزیـک سـنووری عێراق ده‌سـتگیرکراون.
له مانگی دوازده‌ش ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا 7 ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده‌ی له هه‌مان ناوچه‌دا ده‌سـتگیرکردووه.