محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که‌سایه‌تی ناوداری میسر و خوازیاری چاکسـازی له وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی، هاوکات چالاکوانانی دژه حکومه‌ت نیازیان هه‌یه ڕێپـێوانێـکی گه‌وره له قاهیره‌ی پایته‌خت سـازبکه‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که بۆخۆشی سه‌رۆکی پـێشووی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم بووه، چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه میسر تا بچێته پاڵ ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک ده‌رده‌بڕن که‌وا بۆ 30 سـاڵه حوکمڕانی ئه‌و وڵاته ده‌کات.
چالاکوانان ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک فه‌یسبوک و تویته‌ریان به‌کارهێناوه بۆ داواکردن له خه‌ڵـکی تا به‌شـداری له خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره‌دا بکه‌ن که بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک پـێـکدادان له نێوان پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی میسری و هه‌زاره‌ها خۆپـیشـانده‌ر ڕوویان دا و هێزه‌کانی پـۆلیس گولـله‌ی لاسـتیکی و تێڵا و گازی فرمێسـک ڕێژیان به‌کارهێناوه.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به لایه‌نی که‌م 4 که‌س له‌و خۆپـیشـاندانانه کوژراون.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران له شـاری سویس ئاگریان به‌رداوه‌ته باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ری دیکه بۆمبی مۆلۆتۆفیان گرتۆته باره‌گای حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه و هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ره‌و ڕوویان بوونه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 55 که‌س لێـیان دراوه.