میشێل سوله‌یمانی سه‌رۆکی لوبنان نه‌جیب میقاتی کاندیدی سه‌ر به حزبوڵڵای ڕاسـپارد بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی له چه‌ندین شـاری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سازکران له دژی زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و بزوتنه‌وه شیعه ئاینزایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆکی لوبنانی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ڕێز نه‌جیب میقاتی وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسـپێردراو داوای لێـکراوه حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.
یاسادانه‌رانی لوبنان به 68 ده‌نگ له کۆی 128 په‌سه‌ندیان کرد به‌ڕێز نه‌جیب میقاتی شوێنی سه‌عه‌د حه‌ریری سه‌ره‌ک وه‌زیری کاتی بگرێته‌وه که ته‌نها 60 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا. به‌ڕێز میقاتی له سـاڵی 2005 وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیری کاری کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له لایه‌ن سووننه‌کانی لوبنانه‌وه له دژی حزبوڵڵا ئه‌نجامدرا و توندوتیژی لێـکه‌وته‌وه.
به هه‌زاران له شـاری ته‌رابڵس گردبوونه‌وه و ڕۆژه‌که‌یان به ڕۆژی تۆڕه‌بوون ناوزه‌دکرد.
خۆپـیشـانده‌ران هێرشیان کرده سه‌ر ماشێنێـکی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره و ئاگریان تێبه‌ردا. هه‌روه‌ها وێنه‌ی نه‌جیب میقاتیان سووتاند.
له ناوچه‌ی دیکه خۆپـیشـانده‌ران تایه‌ی ئۆتۆمبیلیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان سووتاند و ئاڵایان ده‌شه‌کانده‌وه و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت خۆپـیشـاندانی زیاتر له ئێواره‌دا سـازبکرێن.
یاسادانه‌رانی سووننه ڕۆژی دووشه‌ممه حزبوڵڵایان تاوانبارکرد به‌وه‌ی کۆده‌تایه‌کی کردووه به مه‌به‌سـتی سه‌پاندنی حکومه‌تێـکی جۆره شێوازێـکی ئێرانی به‌سه‌ر گه‌لی لوبناندا.