مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێت ڕاپۆرته‌که‌ی که‌ناڵی ئه‌لجزیره سه‌باره‌ت به له‌به‌ردانه‌واندنی فه‌له‌ستینیه‌کان هاوکاتی وتووێژه‌کانی ئاشتی له ساڵانی 2008 و 2009 دا ڕاپۆرتێکی نه‌گونجاوه.
به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی که که‌وتونه‌ته ده‌ست که‌ناڵی ئه‌لجزیره ، ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که وتووێژکه‌رانی فه‌له‌ستینی به نهێنی له‌به‌ردانه‌واندنی گه‌وره‌یان ڕه‌خساندووه له میانه‌ی وتوێژه‌کانی ئاشتیدا له ساڵانی 2008 و 2009 دا ، له‌وانه ڕێکه‌وتنێک بۆ ده‌ستبه‌ردار بوون له نزیکه‌ی هه‌ر هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمی داگیرکراو.
له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا که باس له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نێوان کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی و وڵاته یه‌کگرتوه‌کان و ئیسرائیل ده‌کات، هاتووه که ئه‌حمه‌د قوره‌یعی ، سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی فه‌له‌ستینی له‌و کۆبونه‌وانه‌دا پێشنیازی ئه‌وه‌ی کردووه ، ئیسرائیل هه‌ر هه‌موو ئۆردوگا سه‌ره‌کیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمیان هه‌بێت که له پاش شه‌ڕی ساڵی 1967 دروستی کردوون ، ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت.
سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێت پێی وایه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به مه‌به‌ست گۆڕاون ، به‌ر له‌وه‌ی بدرێت به ئه‌لجزیره. وه ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌کان هیچ شتێکی نییه بیشارێته‌وه ، کاتێ دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانوستاندنی ئاشتی و فه‌له‌ستینیه‌کانیش وورده‌کاری ئه‌و مه‌سه‌لانه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بدا باسکردووه.
که‌ناڵی ئه‌لجزیره ی بنکه له قه‌ته‌ر ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ڵگه‌نامه‌ی تر بڵاو ده‌کاته‌وه که له‌به‌ردانه‌واندنی زیاتری کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ئاشکرا ده‌کات له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌کانی وه‌ک مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینیه‌کان و هه‌روه‌هاش پێشنیازی کۆنترۆڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شوێنه پیرۆزه سه‌ره‌کیه‌کانی ئۆرشه‌لیم.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ، ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی که حکومه‌تی ئه‌مریکا پشتیوانی ده‌کات ئه‌و ڕهخساندنانهیان ڕه‌ت کردۆته‌وه و گوتویانه نه‌گونجاون.
سائیب عوره‌یقات ، سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی فه‌له‌ستینی له دیمانه‌یه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی که‌ناڵی ئه‌لجزیره‌دا ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به هێند وه‌رنه‌گرتووه و به درۆ و نیوه ڕاست ناودێری کردوون.
پی جه‌ی کرۆولی ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی ئه‌مریکا ئه‌مریکا به به‌ڵگه نامه‌کاندا ده‌چێته‌وه و ناتوانێت ڕاستی و دروستی پشتڕاست بکاته‌وه.
نزیکه‌ی 1700 به‌ڵگه‌نامه‌ی یازده ساڵ که له ساڵی 1999 وه بۆ ساڵی 2010 له خۆ ده‌گرێت ، که‌ناڵی ئه‌لجزیره به گه‌وره‌ترین بڵاوکردنه‌وی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ناودێری کردووه که په‌یوه‌ندییان به دانوستاندنه‌کانی قه‌یرانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه هه‌یه.