دادوه‌رانی عێراقی وڵاتیـیه‌کی به‌ریتانی که وه‌ک پاسه‌وانی ئاسایشی کاری ده‌کرد سـزایان داوه به 20 سـاڵ زیندانیکردن به‌هۆی ته‌قه‌کردن و کوشتنی دوو کۆنتراکته‌ری بیانی، به‌مه‌ش ئه‌و وڵاتیـیه به‌ریتانیـیه بووه یه‌که‌م ڕۆژئاوایی له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه له لایه‌ن دادگایه‌کی عێراقیـیه‌وه سـزابدرێت.
دادوه‌رانی عێراقی دانی فیتزسمۆنی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 30 سـاڵیان به تاوانبار دانا به کوشـتنی به‌ریتانیـیه‌ک و ئوسـترالیـیه‌کی هاوکاری و هه‌روه‌ها به هه‌وڵدان بۆ کوشـتنی پاسه‌وانێـکی عێراقی له سـاڵی 2009 دا گوناهباریان کرد.
هه‌رچه‌نده دان ده‌یگوت ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی وه‌ک به‌رگری له‌خۆکردن بووه هاوکاتی شه‌ڕێـک که به سه‌رخۆشی کردوویانه.
دان فیتزسمۆ ڕووبه‌ڕووی سـزای مردن بووبووه‌وه و دانی به‌وه داناوه ته‌قه‌ی له‌و دوو که‌سه‌ی تر کردووه.