له‌شـکری تونس ئۆردوگایه‌کی چادر و خێوه‌تی داناوه له‌سه‌ر سـنووری لیبیا بۆ دابینکردنی شوێنی مانه‌وه و خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌زاران کارگوزاری کۆچبه‌ر، واته ئه‌وانه‌ی له سه‌رهه‌ڵدانه خوێناویـیه‌کانی لیبیا هه‌ڵدێن.
هه‌ندێـک له‌وانه که زۆربه‌یان میسرین له ناو ئه‌و ئۆردوگایه‌ی تونس‌دا ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی حکومه‌ته‌کانیان ده‌که‌ن که هه‌ندێـکیان لێبگوێزێته‌وه.
ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندانی چینی که کاری هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان ده‌کرد نه‌چوونه‌ته ئۆردوگاکه و ڕیزیان گرتووه هه‌تا به پاس یان ئۆتۆبیس دورتر بڕۆن و بگه‌نه شـاره‌کان و له‌وێوه به فڕۆکه بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و وڵاتی خۆیان.
زۆرێـک له میسریـیه‌کان گازنده‌یان کردووه، وه‌ک ده‌ڵێن له لایه‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یانه‌وه فه‌رامۆشکراون.
ده‌زگای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س لیبیای به‌جێـهێشـتووه به‌ره‌و تونس و میسر.
ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رس سه‌رۆکی ئه‌م ده‌زگایه‌ی UN داوای کۆمه‌کی خێرا و به په‌له‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تونسی و میسری که وه‌ک ده‌ڵێت ڕووبه‌ڕووی بارێـکی له ناکاو و نائاسایی مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه.