سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت سه‌رکوتکردنی توندوتیژانه له لیبیا سه‌رپێچی کردنه له ڕه‌وشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ چه‌ندین بژاره به مه‌به‌ستی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا.
به‌ڕێز ئۆباما له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند زۆر گرنگه که وڵاتانی جیهان له ئاست ئه‌و به‌رپه‌رچه توندوتیژه‌ی له لایه‌ن میلشياکان و پشتیوانانی ڕێبه‌ری لیبیا موعمه‌ر قه‌زافی دژ به مه‌ده‌نیان له‌و وڵاته‌ی باکوری ئافریکا دراوه یه‌کده‌نگ بن.
سه‌رۆک ئۆباما له یه‌که‌م وتاریدا سه‌باره‌ت به‌م پشێویه‌ی لیبیا گوتی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌و خوێنڕشتنه به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند ناکرێت. به‌ڕێز ئۆمابا گوتی مافه جیهانییه‌کانی مرۆڤ مشتومڕی له‌سه‌ر ناکرێت و ده‌بێت په‌یڕه‌و بکرێت.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ئیندۆنیسیاش ئه‌و توندوتیژییه‌ی لیبیای شه‌رمه‌زار کرد. سه‌رۆک سۆسیلیۆ مامبانگ یۆدهۆیۆنۆ گوتی ئه‌و نیگه‌ران بوو سه‌رباره‌ت به ڕه‌وشه‌که و داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه هه‌نگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و توندوتیژییانه.
هاوکات کۆمه‌ڵێکی چاودێری کردنی سایتی بنکه له ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاندووه شانه‌ی باکوری ئا‌فریکای ئه‌لقاعیده به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکردووه که هاوخه‌می خۆیان بۆ خۆپیشانده‌رانی دژه قه‌زافی ڕاده‌گه‌يه‌نن، ئه‌و گروپه له زاری ئه‌لقاعیده له مه‌غریبی ئیسلامی داوا له گه‌لی لیبیا ده‌کات به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌یان.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌نێرێت بۆ جنێف به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له وتووێژی نێونه‌ته‌وه‌یی به هیوای ڕاگرتنی سه‌رکوت کردنه‌کان.