له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به سه‌دان که‌س له لوبنان خۆپیشاندانیان سازدا دژ به سیسته‌می سیاسی تیره‌یی وڵاته‌که.
خۆپیشانده‌ران له به‌یروت له دروشمه‌کانیاندا داوای حکومه‌تێکی سیکولار ده‌که‌ن.
به‌پێی سه‌سته‌می دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له لوبنان پێویسته سه‌رۆک کرستیانێكی مارۆنیت بێت سه‌رۆک وه‌زیر موسوڵمانێکی سونی بێت و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش موسوڵمانێکی شیعه بێت. هه‌ر یه‌ک له‌م ئاینانه یه‌ک له سه‌ر سێی گه‌لی لوبنان پێک ده‌هێنن.
ئه‌و سیسته‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌به که تیایدا ڕژێمه تاکڕه‌وه‌کان بۆ ده‌یان ساڵه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن. به‌ڵام وا دیاره خۆپیشانده‌ران به شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاندرابن. خۆپیشانده‌ران ماڵپه‌ڕی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بۆ ڕێکخستنی کۆبونه‌وه‌کان به‌کار ده‌هێنن.
ئاڵۆزییه‌کان له ئاستێکی به‌رزدان له لوبنان به‌هۆی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو ڕه‌فیق حه‌ریری له ساڵی 2005 دا.