سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ماوه‌ی 100 ڕۆژی داوه به وه‌زیره‌کانی کابینه‌ته‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به ئه‌رکه‌کانیان بده‌ن یان ئه‌وتا ڕووبه‌ڕووی لادان له پۆسته‌کانیان ده‌بنه‌وه.
نوری ئه‌ل مالکی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌و ئاگاهییه‌ی دا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کار‌و ئه‌رکه‌کانی وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت. گۆڕانکارییهکانش له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه ده‌بن.
ئاگاهییهکه دووابه‌دووای خۆپیشاندانی ههزرارهها عێراقی بوو له ڕۆژی هه‌ینی که داوای خزمه‌تگوزاری باشتر و پاککردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی حکومه‌تیان ده‌کرد.
له میانه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی که له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ڕیوه چوو و به ڕؤژێکی تووڕه‌یی ناودێر کرا به‌لایه‌نی 14 که‌س کوژران.
به پێی ڕاپۆرتان به‌لایه‌نی که‌م 5 که‌س له شاری موسڵی باکوری عێراق کوژراون، له‌کاتێکدا پێکدادان له شاره‌کانی تریش ڕوویدا له‌وانه‌شدا تکریت، حه‌ویجه، فه‌لوجه، سامه‌ڕا و به‌غدای پایته‌ختیش.