بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه و بۆ ڕۆژی دووه‌م وتووێژی ته‌نگه‌تاوی خۆی په‌یوه‌ست به لیبیا ئه‌نجام بدات و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی شیانی سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافیدا بکه‌ن، به‌هۆی سه‌رکوتکردنی خوێناوی خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی ئه‌و وڵاته.
دوێنێ بان کی مونی سـکرتێری گشتی نه‌ته‌و یه‌کگرتووه‌کان داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد به گوته‌ی خۆی که ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌ی تۆکمه و پته‌و پـیاده بکه‌ن بۆ پاراسـتنی خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌تی لیبی.
بان کی مون داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد به خێرایی تاووتوێی ئه‌و بڕیاره بکه‌ن، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا به‌رنووسکراوه و داوای سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی چه‌ک له‌سه‌ر لیبیا ده‌کات و هه‌روه‌ها داوای سڕکردنی پاره و موڵک و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتکردنی چه‌ند که‌ستانێـکی تایبه‌تی لیبی ده‌کات.