سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ستایشی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی کرد بۆ سه‌پاندنی سیزاکان بۆ سه‌ر ڕێبه‌ری لیبی مۆمه‌ر قه‌زافی وه‌کو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌رکوتکردنی کوشنده‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتی 42 ساڵه‌ی.
به‌ڕێز بان ده‌ڵێت ئه‌و سیزایانه‌ی که له ڕۆژی شه‌ممه دا به تێکڕای ده‌نگی ئه‌نجومه‌نه‌که په‌سه‌ند کران په‌یامێکی به‌هێز ده‌دات که زیاد بوونی سه‌رپێچی کردن له مافه بنچینه‌ییه‌کانی مرۆڤ چی تر قه‌بوڵ ناکرێت و تاوانباران به‌رپرسیار ده‌کرێن.
به‌ڕێز بان گوتیشی بۆی هه‌یه کرداری توندتریش پێویست بێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌روه‌ت و سامانی مۆمه‌ر قه‌زافی و چوار کوڕه‌که‌ی و کچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ 10 ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی سڕ ده‌کرێت. هاوکات گه‌شتکردنیش بۆ ئه‌و 16 که‌سه قه‌ده‌غه کراوه.
سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌م جار له ڕۆژی شه‌ممه‌دا داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری لیبی کرد. کاربه‌ده‌ستنی کۆشکی سپی ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆمابا له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ ئه‌م داوا کارییه‌ی کردووه.