هه‌روادێت و فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ڕێبه‌ری لیبیا مۆمه‌ر قه‌زافی توندتر ده‌بێت له پاش ئه‌وه‌ی به ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕه‌خه‌ی لێگیراوه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی توندوتیژانه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئۆپۆزسیۆن.
به‌ر پرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاترین ئاشتن له ڕؤژی هه‌ینی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و ڕێکخراوه 27 وڵاتییه ده‌بێت بڕیاری توند له دژی لیبیا ڕابگه‌ێنێت وه‌کو به‌ربه‌ندی هاتوو چۆکردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی دارای و سه‌رمایه.
ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌دات یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ک سیزا دژ به لیبیا داسه‌پێنێت. هاوکات سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگه‌یاندووه داوای کۆبونه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوی ئه‌نجومه‌نی ناتۆ بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌کات به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی بارودۆخی لیبیا.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ناڤی پیڵای ده‌ڵێت ڕاپۆرت له‌سه‌ر کوشتنی به کۆمه‌ڵ له لیبیا دراون که پێویسته ببێته هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاو بنێت بۆ کۆتایی هێنان به‌م توندوتیژییانه.