پاش چه‌ندین ڕۆژ له شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافی، خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت شـاری زاویه‌یان کۆنتڕۆڵ کرد که 50 کیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دوره.
ڕۆژنامه‌وان و په‌یامنێرانی بیانی ئه‌وانه‌ی گه‌یشـتوونه‌ته شـاری زاویه ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به سه‌دان که‌س له ناوندی شـار گردبوونه‌وه و دروشـمیان له دژی قه‌زافی گوته‌وه. په‌یامنێران ده‌ڵێن به‌هۆی شه‌ڕ و پـێـکدادانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دوایی زیانی گه‌وره به چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی شـاره‌که که‌وتووه و شوێن گولـله‌یان پـێوه دیاره، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی سووتاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا به‌جێ ماون.
هێشـتا کۆنتڕۆڵی ته‌رابلس له ده‌سـتی موعه‌مه‌ر قهزافیـدایه، وه‌لێ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌وانه‌ی له‌م مانگه‌وه ده‌سـتیان به ڕاپه‌ڕین کردووه له دژی حوکمڕانی 42 سـاڵه‌ی قه‌زافی، کۆنتڕۆڵی چه‌ند به‌شێـکی ڕۆژئاوای لیبیا و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان له‌ده‌سـتدایه.
لایه‌نگرانی قه‌زافی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی قه‌زافی به‌ڵێنی دا چه‌کیان بداتێ تاوه‌کو به‌رگی له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پایته‌ختدا خه‌ڵـکی به ئاشـکرایی له دژی قه‌زافین و به‌ربه‌سـتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داناوه تاوه‌کو میلیشـیاکانی سه‌ر به حکومه‌ت نه‌گه‌نه ناوچه‌کانیان.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری پـێشـووی دادای لیبی ڕۆژی شه‌ممه پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی له شـاری بنغازی ڕاگه‌یاند.
مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری پـێـکهێنانی حکومه‌تی کاتی ڕاگه‌یاند.