فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت به فڕۆکه کۆمه‌کی ته‌ندروسـتی ده‌نێرێت بۆ شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا، وه‌ک هه‌نگاوێـک که به ئۆپه‌راسیۆنێـکی به‌رفراوان ناودێری کردووه بۆ پـشـتیوانکردنی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن که له هه‌وڵی لادانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیادان.
سه‌ره‌ک وه‌زیری فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت 2 فڕۆکه ده‌چن بۆ بنغازی که پزیشـک و کارمه‌ندی ته‌ندروسـتی و که‌لوپه‌لی ته‌ندروسـتیان پـێـیه بۆ گه‌لی لیبیا، وه‌ک ده‌ڵێت له شوێنه ڕزگارکراوه‌کاندا.
خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن به پـشـتیوانی ژماره‌یه‌ک له یه‌که‌کانی له‌شـکر کۆنتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیایان کردووه و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێـکی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ش. له‌وه‌تای ده‌سـپـێـکی سه‌رهه‌ڵـدانه‌که‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌سـتیـپـێـکرد بۆ کۆتایی‌هێنان به 42 سـاڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی قه‌زافی.
دانیشـتوان له شـاری زاویه‌ی ڕۆژئاوای لیبیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له خۆئاماده‌کردندان بۆ شیانی هێرشی به‌رپه‌رچده‌ره‌وه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی لایه‌نگری موعه‌مه‌ر قه‌زافی که وه‌ک ده‌ڵێن چوارده‌وری شاره‌که‌یان گرتووه.
شاری زاویه نزیکه‌ی 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه‌یه، واته دوا سه‌ره‌کیترین شوێنی سه‌رۆکی لیبیا.
له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ڕێبه‌رانی خۆپـیشـانده‌ران ئه‌نجومه‌نێـکی نیشـتیمانیشـیان پـێـکهێناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری شاره‌کانی له ژێر کۆنتڕۆڵیاندایه.