سه‌رۆك وه‌زیری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان له به‌غداد دایه له یه‌که‌مین ڕاوهستانیدا له سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه‌دا بۆ عێراق به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئابوری له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێدا
له نێوه‌ندی نیگه‌رانیه‌کانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێران به ڕێکخراوی توندڕه‌وی حزبوڵای لوبنان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و لوبنان کۆبوونه‌وه
هاوکاتی خۆ ئاماده‌کردنی سه‌رۆک ئۆباما تا وتارێک پێشکه‌ش به گه‌لی ئه‌مریکا بکات له‌سه‌ر ڕه‌وشی لیبیا ، ڕێبه‌رانی ناتۆ به‌رده‌وامن له هه‌وڵه دیپلۆماتیه‌کان و له‌شکریه‌کان
گه‌واهده‌ران له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناو کارگه‌یه‌کی ته‌قه‌مه‌نی له پارێزگای ئه‌بیه‌نی باشوری وڵاته‌که ڕوویداوه له‌و ده‌مه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵـکی سیڤیله‌وه تاڵان ده‌کرا
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌ره‌و ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن و به ئاڕاسته‌ی شـاره‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی (سرت) هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ن
گه‌واهده‌ران ده‌ڵین هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه له شاری ده‌رعا له باشوری وڵاته‌که هاوکاتی دروشم گوتنه‌وه‌ی دانیشتوان بۆ ئازادی زیاتری سیاسی
کارگێران له‌و کارگه ناوکیه‌ی ژاپۆن که به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌وه زیانی لێکه‌وتووه ده‌ڵێن ئه‌و ئاوه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆری تیشکدانه‌وه‌ی تیادایه بۆ یه‌که‌م جار بینرایه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌کانی ڕیاکته‌ره ناووکیهکهدا.
پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵێک له شوێنێکی پێشووی ئه‌لقاعیده و شه‌ش ژن و پیاوێکیان کوشتووه
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیای بنکه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات زیاتر به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌چن پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان گرته‌وه به‌سه‌ر دوو شـارۆچکه‌ی به‌شی ڕۆژهه‌ڵات به یارمه‌تی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ڕۆژئاوا
کاربه‌ده‌ستان له یه‌مه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌هۆی هێرشێک که بڕواده‌کرێت له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌وه ئه‌نجام درابێت 6 سه‌ربازی یه‌مه‌نی کوژراون و 4ی تریش بریندارن.
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له که‌رتی غه‌زه دوو ملیتانی فه‌له‌ستینییان کوشتووه له کاتێکدا که له‌شکری ئیسرائیلی ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ دانانی سیسته‌مێكی نوێی به‌رگری کردن بۆ نه‌هێشتنی هێرشه موشه‌کییه‌کان له که‌رتی غه‌زه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی.
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای حکومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت هیواداره ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر ده‌رچوونی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ئه‌مڕۆوه ده‌سـتپـێـبکات
ئه‌مرۆ شه‌ممه له شارۆچکه‌ی ده‌رعای باشوری وڵات و نزیک سـنووری ئوردن خۆپیشاندانی نوێ به‌رپابوو
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له لیبیا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
ئاهه‌نگی خۆشی له شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیای لیبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واته له‌و شوێنه‌ی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به حکومه‌تی قه‌زافی کۆنتڕۆڵی شـارۆچکه‌که‌یان کردووه
یه‌کێتی ئه‌فریکا پـێشـنیازی ماوه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی سیاسی بۆ لیبیا کردووه بۆ مه‌به‌سـتی کۆتایی هێنانه به شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبی و ئۆپـۆزسیۆنی دژ به موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته
عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا بۆ کۆمه‌ڵێـک له لایه‌نگرانی خۆی گوتی" من به‌رهه‌ڵـسـتی له بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئۆپـۆزسیۆنی وڵات ده‌که‌م ئه‌وانه‌ی داوای ده‌سـت لهکارکێشـانهوهم ده‌که‌ن."
کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێک له باکوری پاکستان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێک که موسڵمانی شیعه‌ی تێدابوون. له ئاکامدا 8 که‌س کوژراون و 5 که‌سی تریش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستانی بورما ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه گه‌یشتۆته 74 که‌س و به‌لایه‌نی که‌م 111 که‌سیش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆن ده‌ڵێن ڕیاکته‌ری سه‌ره‌کی له به‌شی سێیه‌می سازگه‌ی ناو‌کی په‌ککه‌وتووی فوکوشیما له‌وانه‌یه زیانی پێگه‌یشتبێت له ئاکامی بومه‌له‌رزه و سونامییه‌که‌ی 11 ی ئه‌م مانگه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که کاربه‌ده‌ستان تاووتوێی ئه‌وه ده‌که‌ن ئایه زیانی زیاتر له‌وه‌ێ که پێشبینی کراوه به سازگهکه گه‌یشتووه یان نا.
زیاتر نیشـان بده