عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا بۆ کۆمه‌ڵێـک له لایه‌نگرانی خۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌نعای پایته‌خت گردبووبوونه‌وه گوتی" من به‌رهه‌ڵـسـتی له بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئۆپـۆزسیۆنی وڵات ده‌که‌م ئه‌وانه‌ی داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌م ده‌که‌ن."
سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی پـێشـکه‌شکرد، هاوکات خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها لایه‌نگیری له سه‌نعای پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
ڕێـکخه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن گردبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیان به ڕۆژی ماڵئاوایی ناو لێنا و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌نی داوای ده‌سـتبه‌جێ ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هێزه له‌شـکریـیه‌کانی وڵات بازگه‌ی پـشـکنینیان دامه‌زراندووه بۆ پـشـکنینی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دێنه ناو شـاری سه‌نعای پایته‌خته‌وه.
نه‌یارانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له ڕێی خۆپـیشـاندانی هه‌فتانه‌یان گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌رۆکی وڵات، ئه‌مه‌ش وێڕای سه‌پاندنی ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی نوێ، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌داته ده‌ست هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه له سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی بگرن و هه‌روه‌ها گومان‌لێـکراوان ده‌سـتگیربکه‌ن.
له دره‌نگانێـکی دوێنێدا هێزه‌کانی ئاسایشی وڵات به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر به سه‌نعای پایته‌ختدا بڵاوبوونه‌وه، ئه‌و کاره‌ی شیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و پـێـکدادانی زیاتری لێـده‌کرێت.