ئاهه‌نگی خۆشی له شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیای لیبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واته له‌و شوێنه‌ی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به حکومه‌تی قه‌زافی کۆنتڕۆڵی شـارۆچکه‌که‌یان کردووه، ئه‌مه‌ش دوای هێرشێـکی چڕی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆکی قه‌زافی.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن و هه‌روه‌ها هاوڵاتیان به‌سه‌ر تانکه‌کانه‌وه سه‌مایان ده‌کرد و ته‌قه‌ی خۆشیان به ئاسـماندا ده‌کرد.
له لایه‌کی تره‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری گوته‌بێژێـکی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی هێزی هاوبه‌ندی ئه‌مڕۆ هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شـارۆچکه‌ی میسڕاته، ئه‌وه‌ی له ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپـۆزسیۆندایه و نزیکه له ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیا نزیکه‌ی 160 کیلۆمه‌تر له شـاری بنغازیـیهوه دوره، ئه‌و شـاره‌ی بنکه و قه‌ڵای چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به موعه‌مه‌ر قه‌زافیـیه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه کاربه‌ده‌سـتانی لیبی وان له هه‌وڵ و کۆششی دیپـلۆماتیدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی وڵات، هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئامانجه‌کانی حکومه‌تی لیبی ده‌کوتنه‌وه له نزیک بنکه‌کانی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن.
شاندێـکی لیبی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز قه‌زافی ده‌کات ده‌ڵێت حکومه‌تی لیبیا ئاماده‌یه نه‌خشه‌ی ڕێـگا جێبه‌جێ بکات، ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌فریکا لێی ده‌ڕوانێت. شـانده‌که دوێنێ دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 5 وڵاتی ئه‌فریکی که له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌ثیوپیا به‌ڕێوه‌چوو ئه‌م به‌یانـنامه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند. هاوکات شـانده‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆکی لیبی ده‌کات ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا وابه‌سـته‌ی ئاگربه‌سـته و هه‌روه‌ها داوای ڕاگرتنی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر لیبیا و گه‌مارۆی ده‌ریایی لیبی ده‌کات.