له نێوه‌ندی نیگه‌رانیه‌کانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێران به ڕێکخراوی توندڕه‌وی حزبوڵای لوبنان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له تاران وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و لوبنان کۆبوونه‌وه بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان.
میدیای ئێرانی ڕاپۆرتی داوه عه‌لی شامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان و هاوشانه ئێرانیه‌که‌ی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی وت‌ووێژیان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش کردووه و هه‌روه‌هاش باسیشیان له چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تاران و به‌یروتیش کردووه.
شامی بانگهێشتی ساڵحیشی کردووه بۆ به‌یرووت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل نیگه‌رانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به زۆربوونی کاریگه‌ریه‌کانی ئێران له‌ناو حزبوڵادا که کاراکته‌رێکی سیاسی سه‌ره‌کیه له لوبناندا و دوژمنی ئیسرائیلیشه.
ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا ڕێگه‌یان له چه‌ند که‌شتیه‌ک گرتووه که چه‌کیان له ئێرانه‌وه هه‌ڵگرتووه بۆ توندڕه‌وانی حزبوڵا له لوبنان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له نێو ئه‌و چه‌ندان دهلهگاسیۆنانهدایه سه‌ردانی تارانیان کردووه بۆ به‌شداریکردن له دووه‌م ئاهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزدا که حکومه‌تی ئێران میوانداری ده‌کات.
شانده‌کانی تورکه‌مه‌نستان و ئازه‌ربایجان ، کازاخستان ، عێراق ، ئه‌لبانیا و تورکیاش به‌شدارییان له‌و مه‌ڕاسیمه‌ی نه‌ورۆزدا کردووه.