سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌ره‌و ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن و به ئاڕاسته‌ی شـاره‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی (سرت) هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ن.
گورزه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان که له 19 ی مانگی سێـیـهوه ده‌سـتیپـێکردووه، یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوانی دا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که پـێشـتر هێزه‌کانی قه‌زافی توانیان له ژێر گۆنتڕۆڵیان دهریانبهێنـنهوه.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه و بۆ یه‌که‌م جار هاوپه‌یمانان هێرشی ئاسـمانیان کرده سه‌ر چه‌ند شوێنێـک له شـاری سرت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان ناوچه‌یه‌کی فراوانیان گرته‌وه، له‌وانه هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی بریقه و ڕه‌ئس لانوف.
هه‌روه‌ها شه‌وی یه‌کشه‌ممه بۆردومانی قورس ته‌رابلوسی پایته‌ختی گرته‌وه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه و هه‌روه‌ها دژه ئاسـمانیـیه‌کان له‌و شـاره‌دا بیستران. پاشـان ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی لیبیا هه‌واڵی بۆردومانکردنی هه‌ردوو شـاری سرت و ته‌رابلوسی پـشـتڕاست کرده‌وه.
ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه‌ش هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی بن جواددا گرته‌وه، ئه‌وه‌ی دوا شوێن بوو که سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرت به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی قه‌زافی نزیکه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دژه هێرشه‌که‌یان بکه‌ن سه‌ر.
له ڕووی سیاسیـیه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه وڵاتی قه‌ته‌ر به فه‌رمی دانی نا به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کاتی لیبیا که نوێنه‌رایه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کات. ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجومه‌ن تاکه نوێنه‌ری شه‌رعی خه‌ڵـکی لیبیایه. به‌مه‌ش قه‌ته‌ر ده‌بێته یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بی که دان به‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بنێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه قه‌ته‌ر هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌کات له هێرشه ئاسـمانیـیهکانیاندا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی قه‌زافی.