سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیای بنکه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات زیاتر به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌چن پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان گرته‌وه به‌سه‌ر دوو شـارۆچکه‌ی به‌شی ڕۆژهه‌ڵات به یارمه‌تی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ڕۆژئاوا که هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تیان ناچارکرد پاشه‌کشێ بکه‌ن.
سه‌رهه‌ڵـداوان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشـتنه شـارۆچکه‌ی ئه‌لعه‌قیله و له پـێشـڕویدان به‌ره‌و ڕه‌ئس لانوفی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت. دوێنێش کۆنتڕۆڵی به‌نده‌ری نه‌وتی بریقه‌یان گرته‌وه ده‌ست له‌گه‌ڵ شـارۆچکه‌ی ئه‌جدابیای نزیکی که زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک بوو که‌وتبوونه‌وه ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
ژماره‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵـداو به ئاژانسه هه‌واڵیـیه‌کانی ڕۆژئاوایان گوتووه ئه‌وان جارێـکی دیکه ده‌سـتیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر ڕه‌ئس لانوف و گه‌یشـتوونه‌ته بن جه‌واد ئه‌وه‌ی دورترین شوێن بوو به‌ره‌و ڕۆژئاوای وڵاته‌که که سه‌رهه‌ڵـداوان به‌ر له دژه هێرشه‌کانی هێزه‌کانی قه‌زافی گه‌یشـتبوونێ. ئه‌م گوته‌یه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان هه‌تا ئێسـتا لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆ پـشـتڕاستی نه‌کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له‌شـکری فه‌ڕه‌نسـا ڕایگه‌یاند که‌وا فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی 5 فڕۆکه و 2 هه‌لیکۆپـته‌ری حکومه‌تی لیبیان له شـاری مسڕاته تێـکشـکاندووه. فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانیش هێرشیان له نزیک ته‌رابلوسی پایته‌ختیش ئه‌نجامداوه.
شایانی باسه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ڕۆژئاوا هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان دژ به حکومه‌تی لیبیا له 19 ی مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتپـێـکردووه بۆ جێبه‌جێـکردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌ی ڕێـگه ده‌دات هه‌موو کارێـک بکرێت بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا له هێرشه‌کانی حکومه‌ت.
هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان وایکردووه جارێـکی دیکه گڕوتین بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی بگه‌ڕێته‌وه له‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی وا بۆ مانگێـکه له دژی حوکمڕانی 42 سـاڵه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌سـتیان پـێـکردووه.