سه‌رۆك وه‌زیری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان له به‌غداد دایه له یه‌که‌مین ڕاوه‌ستانیدا له سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه‌دا بۆ عێراق به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئابوری له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێدا.
ئۆردوگان که له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و شاندێکی بازرگانی گه‌وره‌دایه، هه‌روه‌ها بڕیار وایه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکات که یه‌که‌مین سه‌رۆک وه‌زیرێکی تورکیایه سه‌ردانی ئه‌وێ بکات.
تورکیا شه‌ڕی جیاخوازه کورده‌کان ده‌کات له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا. پارتی کرێکارانی کوردستان که سه‌رکێشه له بزوتنه‌وه جیاخوازیه‌که‌دا له سنوره‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هێڕشه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات.
ئۆردوگان به دوای زۆرترکردنه‌وه‌ی بازرگانیدایه له‌گه‌ڵ عێراق به تایبه‌تی له به‌شی وزه‌دا که نه‌وت و گاز له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا گوزه‌ر ده‌کات. تورکیا زۆربه‌ی خوار‌دن بۆ کوردستانی عێراق دابین ده‌کات ، که سه‌راپای بازرگانی عێراق و تورکیا له ساڵی 2009 ، 7 بلیۆن دۆلار بووه.
ئۆردوگان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی کۆبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پلانیشی هه‌یه چاوی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێت.
مالیکی پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆردوگان گوتی هه‌ردوو وڵات رووبه‌ڕووی هێرشه‌کان ده‌بنه‌وه له لایه‌ن کرداره‌کانی تیروریستانه‌وه وه به‌ڵێنی دا له هاوکاریکردن بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.