سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له لیبیا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیدا گوتی توانایی به‌رگری ئاسمانی سه‌رۆکی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ناوبراوه و هێزه له‌شکرییه‌کانیشی له‌و شارانه‌ی که گه‌لی لیبی دژی ڕاپه‌ڕیون دوورکه‌وتونه‌ته‌وه
سه‌رۆک ئۆباما ڕاشیگه‌یاند به‌رپرسیارێتی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی لیبیا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ هاوپه‌یمانانی ناتۆ گواستراوه‌ته‌وه. گوتیشی ئه‌مه شێوازی کاری پیکه‌وه‌یی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک ته‌نها وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیارێتییه‌که له ئه‌ستۆ بگرێت.
دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست له زاری چه‌ند کاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاوه به بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشکرا بکرێت بڵاویکردۆته‌وه، وڵاته‌یه کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی تاووتوێی ناردنی چه‌ک بۆ ئۆپۆزسیۆنی لیبا ده‌که‌ن.
شایانی باسه سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات و تیایدا باس له بڕیاره‌که‌ی خۆی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی لیبیا ده‌کات.