فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له که‌رتی غه‌زه دوو ملیتانی فه‌له‌ستینییان کوشتووه له کاتێکدا که له‌شکری ئیسرائیلی ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ دانانی سیسته‌مێكی نوێی به‌رگری کردن بۆ نه‌هێشتنی هێرشه موشه‌کییه‌کان له که‌رتی غه‌زه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی.
کۆمه‌ڵه‌ی جیهادی ئیسلامی که زۆر جار هێرش ده‌کاته سه‌ر ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌و دوو پیاوه‌ی کوژراو‌ن ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانن. ئاژانسی ده‌نگو باسی فه‌ڕه‌نسی له زاری وته‌بێژی له‌شکری ئیسرائیلییه‌وه هێرشه‌که‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه هێزه ئاسمانیه‌کان تۆڕێکی تیرۆرستییان کردبوو به ئامانج، که ئاماده‌کارییان بۆ هاویشتنی موشه‌ک بۆ ناو ئیسرائیل ده‌کرد.
له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان گه‌یشته ئاستێکی به‌رز له کاتێکدا میلیتانه فه‌له‌ستینییه‌کان زیاتر له 10 موشه‌ک و گولله خومپاره‌یان گرته نێو ئیسرائیل، ئیسرائیلیش کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو.