کاربه‌ده‌ستان له یه‌مه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌هۆی هێرشێک که بڕواده‌کرێت له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌وه ئه‌نجام درابێت 6 سه‌ربازی یه‌مه‌نی کوژراون و 4ی تریش بریندارن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی مه‌ئرب ڕوویداوه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه که کێشه سیاسییه‌کانی ئێستای یه‌مه‌ن ده‌بن به ده‌رفه‌تێک بۆ چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده تا هه‌رێمه‌که ئاڵۆزتر بکه‌ن.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ماوه‌یه‌کی زۆره هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکایه له شه‌ڕی دژ به ئه‌لقاعیده و ئێستاش ڕوبه‌ڕووی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی بۆ‌ته‌وه له وڵاته‌که‌یدا که داوای ده‌ست له کار كێشانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.