گه‌واهده‌ران له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناو کارگه‌یه‌کی ته‌قه‌مه‌نی له پارێزگای ئه‌بیه‌نی باشوری وڵاته‌که ڕوویداوه له‌و ده‌مه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵـکی سیڤیله‌وه تاڵان ده‌کرا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 78 که‌س کوژراون و به ده‌یانی دیکه برینداربوون.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له نزیک شـارۆچکه‌ی جه‌عار بوو له‌و ده‌مه‌ی دانیشـتوانی ناچه‌که خه‌ریکی تاڵان‌کردنی کارگه‌یه‌ک بوون که ڕۆژێـک پـێشـتر له لایه‌ن چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کانی کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که ده‌که‌ن هێرشی کرابووه سه‌ر.
چه‌کداره‌کان ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی بۆیان براوه بردویانه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه خه‌ڵـکی تاڵانچی بردوویه‌تی. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که ڕوون نیـیه له ئاکامی چیـیه‌وه بووه. کارمه‌ندانی پـزیشـکی ده‌ڵێن زۆربه‌ی برینداره‌کان سووتاون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شه‌ڕه ته‌قه له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن و چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان له جه‌عار ڕوویدا و له ئه‌نجامدا یه‌ک سه‌رباز کوژرا.
ئه‌م نائارامیـیانه‌ی باشوری یه‌مه‌ن دوایـین کێشه‌یه که دووچاری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح بووه‌ته‌وه که ده‌یه‌وێت خۆی له‌و قه‌یرانه سیاسیـیه ڕزگاربکات که هه‌تا دێت و په‌ره ده‌سێنێت.